اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

حزبی شیوعی کوردستان: داخستنی DTP بریارێکی شوفینیستانەیە

    ئەم بریارە بێجگە لەوەی لەگەل پرنسیپە سەرەتاییەکانی دیموکراتی ناگونجێت، ناوەرۆکی ئەم دەسەلاتەش نیشاندەدات، کە چەند شوفینیستانە بەرامبەر گەلی کورد بیر دەکەنەوە و، ئامادەنین بە هیچ شێوەیەک دەست لە داگیرکردنی کوردستان و ئازادکردنی گەلەکەی هەلگرن و، نایانەوێت سوود لە ئەزمونەکانی ناوچەکە وەرگرن، کە ئەوەیان سەلماند، کە نکۆلی و توندو تیژی ناتوانی چارەسەری کێشەی رەوای گەلی کورد بکات. ئەم بریارەش وەک هەموو بریارەکانی تری دەولەتە داگیر کەرەکانی کوردستان، بێجگە لە ریسوایی هیچی تری بۆ نامێنیتەوە، بێگومان ئەمرۆبێت یان سبەی دەبێت گەلی کورد بە مافە رەواکانی خۆی شادبێت.

 

 


     هەرچەندە حکومەتی تورکیا ماوەیەکە دەیەوێت وا خۆی نیشان بدات، کە مەبەستییەتی بە شێوەیەکی دیموکراسیانە چارەسەری کێشەی گەلی کورد لە تورکیا بکات و، واز لە نکۆلی بوونی کێشەی گەلی کورد لە تورکیا بێنیت. زۆرینەی ئاشتی خوازانی ناوچەکە ئەم بەلێنانەیان بە هەنگاوێکی سەرەتایی دەزانی، بۆ چارەسەر کردنی ئەم چەوساندنەوەیەی کە چەندین سەدەیە گەلی کورد لەم ناوچەیە بە دەستی دەسەلاتدارانی شوفینی تورک دەنالێنی و، هەنگاوێکیشە بۆ کۆتایی هاتنی ئەم توندو تیژییانەی لە ئەنجامی نکۆلی رژێمە یەک لە دوا یەکەکانی تورکیا، بۆ مافەکانی گەلی کورد لە کوردستانی تورکیا هاتبووە ئاراوە. بەلام دیسان جارێکی تر رژێمی تورکیا ئەوەی سەلماند، کە نایانەوێت بە ئاشتی ئەم کێشەیە چارەسەربکرێت, بۆیە رێگا لە هەموو هەولێکی ئاشتیانە و شارستانی دەگرن، بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە, دوا هەلویستی ئەم رژێمەش، دژ بە هەنگاوە ئاشتیەکانی گەلی کورد بۆ وەدەست هێنانی مافە سەرەتاییەکانی خۆی، بریاری داخستنی دەتەپە یە لەلایەن دادگای دەستوری بنەرەتی تورکیاوە.
ئەم بریارە بێجگە لەوەی لەگەل پرنسیپە سەرەتاییەکانی دیموکراتی ناگونجێت، ناوەرۆکی ئەم دەسەلاتەش نیشاندەدات، کە چەند شوفینیستانە بەرامبەر گەلی کورد بیر دەکەنەوە و، ئامادەنین بە هیچ شێوەیەک دەست لە داگیرکردنی کوردستان و ئازادکردنی گەلەکەی هەلگرن و، نایانەوێت سوود لە ئەزمونەکانی ناوچەکە وەرگرن، کە ئەوەیان سەلماند، کە نکۆلی و توندو تیژی ناتوانی چارەسەری کێشەی رەوای گەلی کورد بکات. ئەم بریارەش وەک هەموو بریارەکانی تری دەولەتە داگیر کەرەکانی کوردستان، بێجگە لە ریسوایی هیچی تری بۆ نامێنیتەوە، بێگومان ئەمرۆبێت یان سبەی دەبێت گەلی کورد بە مافە رەواکانی خۆی شادبێت. ئەم بریارە شوفینیستەی دادگای دەستوری بنەرەتی تورکیا لەگەل داخستنی دەتەپە، مافی ئەندامەتی پەرلەمانی لە بەرێزان ئەحمد تورک سەرۆکی پارتەکەو، ئایسەل تۆگولۆک ستاندۆتەوە و، مافی کاری سیاسیشی لە 37 ئەندامی ئەم پارتە قەدەغەدەکات، شایانی باسە ئەمە پێنجەم پارتی سیاسی کوردیە، لەلایەن ئەم دادگایەوە بە بیانوی جوراو جۆری نابەجێ دادەخرێت. ئەم بریارەی دادگای دەستوری بنەرەتی تورکیا هەرەشەیەکی گەورەیە بۆ ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە، لە هەمان کاتدا گورزێکی کوشندەیە بۆ پرۆسەی دیموکراتی لەتورکیادا، بۆیە داوا لە ناوەندە نیو دەولەتیەکان و، یەکێتی ئەورۆپا دەکەین، کە لە رێگای فشاری سیاسییەوە، تورکیا ناچار بکەن، لەم بریارە پاشگەزبێتەوە و، هەنگاوی پراکتیکی بهاوێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەلی کورد لە کوردستانی تورکیا، چونکە بەم بریارە شوفینیە، جارێکی تر ناوچەکە بەگشتی دووچاری نائارامی دەکاتەوە.
هەروەها پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەلوێستێکی توندی بەرامبەر ئەم بریارەی دادگای دەستوری بنەرەتی تورکیا هەبێت، لە هەموو کەنالە دیبلۆماسیەکانیەوە فشار بخاتە سەر تورکیا بۆ پاشگەزبوونەوەی لەم بریارە، ئەم هەلویستەپێش ئەوەی ئەرکێکی نەتەوایەتی بێت بۆ حکومەتی هەرێم، لەهەمان کاتیشدا پێشگرتنە لە گەرانەوەی ئالوزی بۆ ناوچەکە، کە تیایدا حکومەتی هەرێم زەرەرمەند دەبێت. هەروەها پێویستە رەوەندی کوردی لە ئەورۆپا لە رێگای خۆپشاندان بۆ بەردەم بایلۆزخانەکانی تورکیا بە ئەرکی نەتەوەیی خۆی هلبستێت.
لەکۆتای جارێکی تر ئەم بریارە شوفینیەی دادگای دستوری بنەرەتی تورکیا محکوم و رسوا دەکەین
سەرکەوێ بزوتنەوەی رزگاری نیشتمانی لە کوردستانی باکوردا
کۆمیتەی رێکخستنی دەرەوەی
حزبی شیوعی کوردستان

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد