تورکیا بانگێشه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که‌گوایا هێزه‌کانی خه‌باتگێری پێ‌کاکا چه‌که‌کانیان دابنێن و به‌شێوه‌ی دیمۆکراتی له‌ناو تورکیا خه‌باتی خۆیان بکه‌ن. به‌ڵام به‌م هه‌نگاوه‌تازه‌ی دادگای ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی تورکیا له‌مه‌ر داخستنی ئه‌و پارته‌کوردییه‌که‌به‌شێوه‌یه‌کی موڵه‌ت پێدراو ناچه‌کدار خه‌بات ده‌کا، به‌جیهانی سه‌لماند که ده‌وڵه‌ته‌که‌ی چه‌نده‌دژی کورده‌و هه‌رگیز ناتوانێ ڕۆڵی دیمۆکراتی هه‌بێت و مافی نه‌ته‌وه‌ی دیکه‌بێجگه‌له‌تورک قه‌بووڵ بکات.
وڵاتانی دیمۆکراتی خوازی جیهان، ڕێکخراوه‌کانی چاودێری مافی مرۆڤ، کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو!
هه‌روه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن که‌دادگای ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی تورکیا له‌ڕۆژی ١١-١٢-٢٠٠٩ به‌تاوان و بیانووی جۆراوجۆر بڕیاری داخستنی ده‌ته‌په‌ی دا، هاوکات بڕیاری به‌ئه‌ندام په‌رله‌مان بوون و دامه‌زراندنی حیزب و ڕێکخراوی دیکه‌ی له‌چه‌ندین که‌سایه‌تی کوردی ناو ده‌ته‌په‌قه‌ده‌غه‌کرد.
پارتی کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتی ده‌ته‌په پارتێکی دیمۆکرات و ئازادیخوازه، له‌نێۆ کورده‌کانی باکوری کوردستان خاوه‌نی جه‌ماوه‌ری خۆیه‌تی و له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی شاره‌وانییه‌کانی تورکیادا توانی ٩٨% ده‌نگه‌کانی ناوچه‌کانی باکوری کوردستان به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌مه‌ش بووه‌زه‌نگێکی مه‌ترسیدار بۆ تورکه‌شۆفینیسته‌کانی ناو تورکیا، و به‌رده‌وام که‌وتنه‌به‌هانه‌بینینه‌وه و تۆمه‌ت دروستکردن بۆیان.
هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنه‌مه‌زنه‌که‌ی ده‌ته‌په‌له‌ئاست یه‌کێتی ئوروپا و ئه‌مریکا و جیهان بایه‌خی گرنگی پێدرا، به‌تایبه‌ت سه‌ردانی ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ تورکیا‌و دیداری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د تورک باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌مه‌زنه‌بوون، که‌ڕاسته‌وخۆ هۆشیارییه‌کی نێۆده‌وڵه‌تی دا به‌تورکیا که‌چۆن له گه‌ڵ کورده‌کان ده‌بێت هه‌ڵسوکه‌وتی دیمۆکراتیانه‌ی هه‌بێت.
حکومه‌تی تورکیا که‌باس له‌دیمۆکرات بوونی وڵاته‌که‌ی ده‌کات و هه‌نگاوی نۆێتر بۆ هاتنه‌نێۆ یه‌کێتی ئوروپا ده‌نێت، که‌چی له‌توانایدا نییه‌ڕێگا به‌پارتێکی کوردی بدات له‌نێۆ خاکه‌که‌ی خۆی و به‌شێوه‌یه‌کی ئارام و دیمۆکرات کاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بکات. له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌حکومه‌تی تورکیا بانگێشه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که‌گوایا هێزه‌کانی خه‌باتگێری پێ‌کاکا چه‌که‌کانیان دابنێن و به‌شێوه‌ی دیمۆکراتی له‌ناو تورکیا خه‌باتی خۆیان بکه‌ن. به‌ڵام به‌م هه‌نگاوه‌تازه‌ی دادگای ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی تورکیا له‌مه‌ر داخستنی ئه‌و پارته‌کوردییه‌که‌به‌شێوه‌یه‌کی موڵه‌ت پێدراو ناچه‌کدار خه‌بات ده‌کا، به‌جیهانی سه‌لماند که ده‌وڵه‌ته‌که‌ی چه‌نده‌دژی کورده‌و هه‌رگیز ناتوانێ ڕۆڵی دیمۆکراتی هه‌بێت و مافی نه‌ته‌وه‌ی دیکه‌بێجگه‌له‌تورک قه‌بووڵ بکات.
ئێمه‌وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه‌پاڵ ده‌نگی خوشک وبرایانی زێدداگیرکراو مان له‌باکوری وڵات، و داخستنی چالاکی ده‌ته‌په‌له‌لایه‌ن دادگای ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی تورکیاوه ڕسوا ده‌که‌ین، و داوا له‌گشت ڕێکخراوه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی جیهان ده‌که‌ین له‌ئاست ئه‌و بڕیاره‌بێده‌نگ نه‌بن.
شایانی باسه‌که‌ئه‌وه‌٥ هه‌مین پارتی سیاسی کوردییه‌که‌له‌لایه‌ن دادگاکانی تورکیاوه‌بڕیاری داخستنی ده‌درێت، له‌حاڵێکدا حکومه‌تی تورکیا له‌ساڵی ١٩٥٠دا له‌یاساکانی ناو تورکیا بڕیاری ئازادی فره‌حیزبی په‌سه‌ند کردوه.
هاوکات وه‌ک سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان فشاره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر به‌ڕیز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌به‌ندیخانه‌ی ئیمراڵی ڕسوا ده‌که‌ین، و داوا له‌گشت ڕێکخراوه‌کانی ماڤی مرۆڤی جیهان ده‌که‌ین که‌له‌ئاست ئه‌و شکه‌نجه‌و بێڕێزیانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌به‌ڕیز ئۆجه‌لان و گشت به‌ندییه‌کوردییه‌کان بێده‌نگ نه‌بن.
له‌هیچ یاسایه‌کی جیهانیدا نه‌هاتووه‌که‌که‌سێک پاش ئه‌وه‌ی دادگایی کراو سزای بۆ بڕایه‌وه‌شکه‌نجه‌و ئازار بدێت، به‌ڵام به‌پێ چه‌ندین سه‌رچاوه‌و هه‌واڵی جیاواز که‌ماوه‌یه‌کی زۆره‌به‌ڕێز ئۆجه‌لان ڕووبه‌رووی بێرێزی و ئه‌شکه‌نجه‌ی جسمی وده‌روونی ده‌بێته‌وه.
هه‌ر شه‌کاوه‌بێت خه‌بات بۆ کوردستانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ وڕزگاری یه‌کجاری گه‌ل.
به‌هێزتر بێت یه‌کێتی وته‌بایی هێز و لایه‌نه‌سیاسییه‌کانی کوردستانی.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان