اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

لیدوانی هاوبه ش دژی داخستنی DTP

    نەتەوەی کورد ئیتر خاوەن پارە و ئیمکانیات و ڕۆڵەی دڵسۆزی خەباتکاری خۆیەتی و ئەم جۆرە کارانە ڕێگای کورد بۆ ئازادی و سەربەخۆیی زەحمەت دەکات، بەڵام نایگرێت. ئێمە دەست لە ناو دەستی هاوڕێیانی تێکۆشەریکوردستانیی د.ت.پ دا لە خەبات و کاریاندا بەشدارین و سوپاسی هاورییانەی خۆمان بەۆ ئەو بەشە لە خەبات دەردەبڕین و دڵسۆزانە پێیان رادەگەیەنین کە هاوری و هاوسەنگەریی خەباتی ئەوان بووین و دەبین....

 
 
هەروەکو چاوه‌ڕوان دەکرا، بە داخەوە، ئەمڕۆ ١١/٥/٢٠٠٩ دادگای باڵای تورک بە سەرۆکایەتی هاشم کتلچ، بە پێی ڕاگەیاندنی ڕەسمیی دادگا خۆی و ئەوەش بە پێی ماددەی دەستووریی ١٠١ – ١٠٣ و بە کۆی تەواوی دەنگەکان، بڕیاری داخستنی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیی، د.ت.پ. و هەروەها لێستاندنەوەی پلەی پارلەمانتاربوونی لە بەڕێز کاک ئەحمەد تورک و ئایسل توگلوک درا.هەروەها لەو بریارەدا هاتووە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە شارەدار، پارلەمێنتار و سیاسەتمەدار بۆیان نەبێت جارێکی دیکە ڕێکخراوەی سیاسیی دابمەزرێنن. ئەوەیش کە پارە و سامانی د.ت.پ کە پارە و سامانی خەڵکی کوردستانە تەسلیم بە خەزێنەی دەوڵەتی تورک بکرێت.هاشم کتلچ لە ڕاگەیاندنەکەی خۆیدا گوتی: لە مێژە رایگشتیی تورک و میللەتی تورک تەحەمولی ئەم پارتیە دەکەن و بووە بە ناوەندی فیتنە و ئیتر ماوە نەماوە لەوە زیاتر ڕێگایان پێ بدرێت.ئاشکرایە ئەم کارەی دەوڵەتی تورک بەشیکە لە سیاسەتی داگیرکەریی چونکە لە ڕێگای داخستن و لێستاندنەوەی پارلەمێنتاریبوونەوە لە بەڕێزان ئەحمەد تورک و ئایسل توگلوک ئەوا ژمارەی پارلەمێنتارانی د.ت.پ دەبێت بە ١٩ کەس و بەو شێوەیە مەرجی بەشدداربوون لە پارلەماندا لە دەست دەدەن.ئێمە ئەمە بە هەنگاوێکی دیکەی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک سەیر دەکەین و پێمان وایە ئەمە وەلامی ئاسایی داگیرکەرە بە خەباتی مەدەنیی و سیاسیی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەزانین کە گەلی ئێمە لە باکووری کوردستان بە هەزاران کادێر و سیاسەتمەداری لێهاتووی تێدایە کە لە سبەینێوە درێژە بە خەباتی ئازادیخوازیی خۆیان دەدەن.ئەو پارە و سامانەش کە تورکەکان ئێستا لە د.ت.پ زه‌وت ده‌که‌ن لە مێژووی داگیرکەریاندا ملوێن بەرابەری ئەوەیان لە ساڵێکدا بردووە و خواردووە. نەتەوەی کورد ئیتر خاوەن پارە و ئیمکانیات و ڕۆڵەی دڵسۆزی خەباتکاری خۆیەتی و ئەم جۆرە کارانە ڕێگای کورد بۆ ئازادی و سەربەخۆیی زەحمەت دەکات، بەڵام نایگرێت. ئێمە دەست لە ناو دەستی هاوڕێیانی تێکۆشەریکوردستانیی د.ت.پ دا لە خەبات و کاریاندا بەشدارین و سوپاسی هاورییانەی خۆمان بەۆ ئەو بەشە لە خەبات دەردەبڕین و دڵسۆزانە پێیان رادەگەیەنین کە هاوری و هاوسەنگەریی خەباتی ئەوان بووین و دەبین.هەروەها دابونەریت و ڕەفتاری داگیرکەریی وشۆڤێنیستانه‌ی داگیرکەری تورک لە کوردستان شەرمەزار دەکەین و پێیان دەڵێین کە گەلی کورد لە باکووری وڵات نەک هەر لاوازتر بەڵکو زۆر بەهێزتر و سەربەرزتر و ڕق ئەستورتر ددرێژە بە خەباتی سیاسیی و مەدەنیی و شێوەکانی دیکەی خەبات دەدات.
 سەربڵند بێت مرۆڤی خەباتکاری کوردستانیی و شەکاوە بێت ئالای
سەربەخۆبوون و ڕزگارییمان 
 ١. پارتی سەربەخۆیی کوردستان
 ٢. پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
 ٣. کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشان (ڕه‌وتی ێه‌کگرتنه‌وه‌)
 ٤. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان/ سوێد
 ٥. پژاک (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان)
 ٦. پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان (ڕۆژهەڵات)
 ٧. ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
 ٨. بزووتنەوەی دیموکراتیکی یارسان
 ٩. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد- ئوروپا
 
١١/١٢/٢٠٠٩ 
 
نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد