اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

سەنتەری رووناکبیری سەهەند داخستنی DTP محکومین دەکات

    حیزب و لایەنە تورکیەکان نایانەوێـت لە لایەن حیزبێکی کوردییەوە کێشەکە چارەسەر بکرێت، بەڵکۆ تەنها دەیانەوێت بۆ بێدەنگی گەلی کورد بەو شێوەیە کە خۆیان مەبەستیانە باس لە کێشەکە بکەن. ئەویش ئەوە دەردەخات کە دەوڵەتی تورکیا راستگۆ نییە لەبەرامبەر بە چارەسەر کردنی کێشەکەو تەنها دەیەوێت گەلی کورد لەبەرامبەر بە راگەیاندنی تورکیا بێ ئیرادە بکات.

  

    لەکاتێکدا کە گەلی کورد لەهەموو پارچەکانی کوردستان چاوەڕێ هەنگاوەکانی دەوڵەتی تورکیا بوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی رەوای کورد لەتورکیاو بە چاوێکی گەشبینانەوە لەهەنگاوەکانیان دەڕوانی، بەتایبەتی لەدوای ئەوەی کە دەوڵەتی تورکیا، و بە تایبەتی لە رێگای پارتی ئاکەپەوە، زۆر بە ئاشکرا لێدوان دەدرا لەو بارەیەوە، و لەهەموو دەزگا رەسمی و حکومیەکان دەوروژێنرا، دادگای دەستووری تورکیا بە هەموو ئەندامانی بڕیاری داخستنی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی دا کەنوێنەرایەتی راستەقینەی گەلی کورد دەکات لەباکووری کوردستان، تەنها بیانووش بۆ داخستنی ئەو پارتە کوردییە، لایەنگریەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان، ئەوە لەکاتێکدایە کە پارتی دەتەپە تەنها لایەنگری لە چارەسەری پرسی کورد دەکات لەچوارچێوەی دیموکراتیدا.
حیزب و لایەنە تورکیەکان نایانەوێـت لە لایەن حیزبێکی کوردییەوە کێشەکە چارەسەر بکرێت، بەڵکۆ تەنها دەیانەوێت بۆ بێدەنگی گەلی کورد بەو شێوەیە کە خۆیان مەبەستیانە باس لە کێشەکە بکەن. ئەویش ئەوە دەردەخات کە دەوڵەتی تورکیا راستگۆ نییە لەبەرامبەر بە چارەسەر کردنی کێشەکەو تەنها دەیەوێت گەلی کورد لەبەرامبەر بە راگەیاندنی تورکیا بێ ئیرادە بکات.
هەر بۆیە بەناوی سەنتەری روناکبیری سەهەندەوە لەسەنگەسەر ئیدانەی داخستنی دەتەپە دەکەین و پشتگیری لەچارەسەری دیموکراتی بۆ گەلی کورد لەباکووری کوردستان دەکەین وە دژی هەموو ئەو هەنگاوانەین کە بەرامبەر بە گەلەکەمان ئەنجام دەدرێن 

 

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد