اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

KCK: داخستنی دەتەپە سێدارەی سیاسییە

    ئەو بڕیارەی دادگای دەستوری بنەڕەتی بە یەک دەنگی دای سێدارەیەکی سیاسی و کۆمەڵکوژیە، لەسەر ئەوەش وتی: داخستنی دەتەپە داخستنی پارتێکی ئاسایی نییە، واتای ئەوەیە کە دان نانێم بە ناسنامەی ئازاد، ئیرادەیان و مافی ژیانێکی ئابرومەندانەی ملیۆنان کوردی دەنگیان بە پارتێک داوە، ئەوە سێدارەی سیاسی و قڕکردنە، بەو پێیە ئاشکرا بووە کە پیلانی کرانەوەی ئاکەپە پاکتاوکاریە، رێ بە هیچ کەس و لایەنێکی نوێنەرایەتی کوردان بکات، ئاشکرا بوو کە سیستەمی تورکیا و یاساکانی رێ بە نوێنەرایەتی کورد نادەن. کەجەکە ڕایگەیاند کە هۆکارەکانی کە کراوەتە پاساو بۆ داخستنی دەتەپە، هەموو درۆن و بۆ پەردە پۆش کردنی راستیەکان دەست نیشان کراون.

 

    کۆنسەی بەرێوەبەری کۆماجڤاکێن کورستان، داخستنی دەتەپەی بە زمانێکی توند شەرمەزار کردو ڕاگەیاند کە بڕیارەکە سێدارەیەکی سیاسی و کۆمەڵکوژیە، ئەوەی داخراوە تەنیا پارتێکی سیاسی نییە، بەو بڕیارە دەلێن، مافی ژیان نادەمە ئیرادەی ئازادی ملیۆنان کورد. کەجەکە وەڵامی ئەوە کەسانەی دایەوە کە داخوازی و مافە رەواکانی گەلی کورد وەک تیرۆریزم بەناو دەکەن و ووتی، با کەس چاوەڕێی ئەوە نەبێ کە وەک مەڕی قوربانی سەرمان بدەینە بەر چەقۆ، گەلەکەمان خۆی دەپارێزێ. سەرۆکایەتی کۆنسەی بەریوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند کە پرۆسەیەکی نوێ بە هاویشتنی ئۆجەلان بۆ چاڵی مردن دەستی پێکرد، ئەو سیاسەتە نوێیەی وەها شرۆڤە کرد: دەلێن ئەگەر نەتوانم هەڵیانخەڵەتێنم، سەرقاڵ بکەم، پارچە بکەم ئاوا گوشاریان بۆ دێنم، سەرکوتیان دەکەم و لەناویان دەبەم داخستنی دەتەپە ئەنجامێکی ئەو سیاسەتەیە.
لە لێدوانەکەی کەجەکەدا هاتووە ئەو بڕیارەی دادگای دەستوری بنەڕەتی بە یەک دەنگی دای سێدارەیەکی سیاسی و کۆمەڵکوژیە، لەسەر ئەوەش وتی: داخستنی دەتەپە داخستنی پارتێکی ئاسایی نییە، واتای ئەوەیە کە دان نانێم بە ناسنامەی ئازاد، ئیرادەیان و مافی ژیانێکی ئابرومەندانەی ملیۆنان کوردی دەنگیان بە پارتێک داوە، ئەوە سێدارەی سیاسی و قڕکردنە، بەو پێیە ئاشکرا بووە کە پیلانی کرانەوەی ئاکەپە پاکتاوکاریە، رێ بە هیچ کەس و لایەنێکی نوێنەرایەتی کوردان بکات، ئاشکرا بوو کە سیستەمی تورکیا و یاساکانی رێ بە نوێنەرایەتی کورد نادەن. کەجەکە ڕایگەیاند کە هۆکارەکانی کە کراوەتە پاساو بۆ داخستنی دەتەپە، هەموو درۆن و بۆ پەردە پۆش کردنی راستیەکان دەست نیشان کراون.
نمونە هێنانەوە لەسەر پارتی هیری پاتاسۆناش رێبازێکی تری شەڕی دەرونییە بۆ چەواشە کردنی ڕای گشتیە.
لێدوانەکە سەرنج بۆ سەر هەڵوێستی ئاکەپە لە پێش و پاش داخستنی دەتەپە و دەلێ، ئاکەپە خاوەنی سەرەکی ئەو سێدارە سیاسیەیە، ئەوانە هەرچیەکیش بکەن، ناتوانن خۆیان لەو ڕاستیە قورتار بکەن. سەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەری کەجەکە وەڵامی ئەو کەسانەشی دایەوە کە دەیانەوێ نارەزایی گەل لە دژی دەوڵەتی تورک وەک تیرۆریزم و توندو تیژی بەناو بکەن و لەسەر ئەوەش وتی: لە دژی هاویشتنی رێبەر ئاپۆ بۆ نێو چاڵی مردن و داخستنی دەتەپە کە دەنگی ملیۆنان کەسی بەدەست هێنا، با کەس چاوەڕێی ئەوە نەبێ کە کورد لە جێ خۆیان دانیشن و بێ دەنگ بن، وەک مەڕی قوربانی ملی خۆیان بدەنە بەر چەقۆ، بەرخودانی گەلەکەمان تا گەیشتن بە داواکانی بەردەوام دەبێ، لەبەر ئەوە گەلەکەمان هیچ ئاستەنیەک ناناسێ و خۆی دەپارێزێ. کەجەکە دەلێ لەسەر قەبوول کردنی ئەو پیلانی پاکتاوکاریە دەمامکی زۆر ڕۆشەنبیرو نوسەری ساختەش کەوت، ئەو هەلوێستی چەپڵە لێدانەیان بۆ سیاسەتی قڕ کردن و نارەزایی گەل لە دژی ئەو سیاسەتە وەک تیرۆریزم نیشان دان هەرگیز مایەی قەبوڵ نییە. لە لێدونەکەدا هاتووە کە بڕیاری کشانەوە لە پەرلەمان لە لایەن دەتەپە وەک هەڵوێستێکی بە پرەنیسیپ هەڵدەسەنگێنێ و لەسەر ئەوەش ووتی: دەتەپە لە ژیانی کورتی تێکۆشانی دا بۆ نوێنەرایەتی خاوەن جێەیەکی گرنگە، لە دژی داخستنی، بڕیاری کشانەوەی دەتەپە هەڵوێستێکی پرەنیسیپانەیە، ئەو هەڵوێسێکی وەرگێڕاوی فکر، بۆچون و داواکانی گەلی کوردە کە لە حاڵەتی سەرهەڵداندایە، گەکەلەمان کە دەنگی بە دەتەپە داوە هەمیشە ئامادەیی نیشانداوە بۆ چارسەری دیموکراتی و ئاشتیانە، بەڵام بەو هەڵوێستە نیشانی داوە کە لە دژی سێدارەی سیاسی بێ ئەڵتەرناتیڤ نین، بە سیاسەتی نکوڵی ئاکەپەو دەوڵەتی تورک هیچ کەسێک هەڵناخەڵەتێ. سەرۆکایەتی کۆنسەی بەریوەبەری کەجەکە سڵاوی لە سەرهەڵدانەکانی گەلی کورد کردو بانگی لە گەل کرد کە بەهێز و گوڕێکی زیاترەوە داکۆکی لە رێبەرایەتیان بکەن، پەرلەمانتارەکانیان بپارێزن و ئەنجومەنی دیموکراتیەکانیان رێکخستن بکەن و تینی زیاتر بە سەرهەڵدانیان بدەن. بانگی لە هیزە دیموکراتیەکانی تورکیاش کرد کە داکۆکی لە ئەرک و بەرپرسیارێتیان بکەن. لە کۆتاییدا دەلێ ئەو کوردانەی کە تا ئێستا لە نێو ئاکەپە و پارتەکانی سیستەمدان، دەبێ ئەو دوژمنایەتی لە سەر کوردی ئازاد ببینن و دەست بکێشنەوە و لە تەنیشت تیکۆشانی گەلەوە بن.
 

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد