بنار: شه‌وی ڕابردوو له ئاکامی ده‌مه‌قاڵێ و دواتر شه‌ڕی نێوان دایکێک و کوڕه‌که‌ی، به چه‌ندین زه‌ربه‌ی چه‌قۆ کوڕه‌که دایکی خۆی کوشت.
خاتوو حه‌پسه‌ی تاب، خێزانی کۆچ کردوو حه‌یبه‌ڵا به‌گی تاب، به ده‌ستی کوڕه‌که‌ی حه‌مه‌ی تاب (حه‌مه‌ی حه‌یبه‌ڵا به‌گی وله‌ژێر) کوژرا. شه‌وی ڕابردوو له ئاوایی "وله‌ژێر" (گوندێک له چه‌ند کیلومتری شاری مه‌ریوان) حه‌مه‌ی تاب له گه‌ڵ دایکی ده‌یبێته شه‌ڕ و ده‌یداته به‌ر چه‌قۆ، له ئاکامدا حه‌پسه‌ی دایکی گیانی له ده‌ست ده‌دات.
ده‌گوترێ حه‌مه‌ی تاب موعتاد بوه به ئه‌لکول و زۆر جار بۆ سه‌ندنی پاره له دایکی و برا چکۆله‌که‌ی سه‌ردانی ماڵی باوکی کردوه. شه‌وی ڕابردووش هه‌ر له به‌ر به زۆر پاره سه‌ندن له‌وان بوه‌ته شه‌ڕیان و له ئاکامدا ئه‌و کاره‌ساته قه‌وماوه.