اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

ئێعدامی .... هۆنراوه‌ی مامۆستا جه‌لال مه‌له‌کشا

وتیان: تاوانی ئێعدامی

گه چڵاندنی خهوی شاره

سزای ئهوهش له قانوونی ئهساسیدا

بۆ چاوترسێن خهڵکی, داره!

وتیان: تاوانی ئێعدامی

ورووژانی بورکانه دامرکاوهکان

بۆ تهکان بوومهلهرزه و ئاژاوهیه

هێنانهوهی دهنگی کوێستان

بۆ شڵهژانی ئاسایشی ئهم وڵاته رازاوهیه

نیوهشهو بوو...

 

 

له گۆڕهپانی شارێکا

جهلادهکان, داریان ههڵخست

جاڕیان کێشا

ئهوهی ویستیان...

به تهشیه کۆنهکهی خۆیان

بۆ خهڵکیان رست

وتیان: تاوانی ئێعدامی

گه چڵاندنی خهوی شاره

سزای ئهوهش له قانوونی ئهساسیدا

بۆ چاوترسێن خهڵکی, داره!

وتیان: تاوانی ئێعدامی

ورووژانی بورکانه دامرکاوهکان

بۆ تهکان بوومهلهرزه و ئاژاوهیه

هێنانهوهی دهنگی کوێستان

بۆ شڵهژانی ئاسایشی ئهم وڵاته رازاوهیه

نیوهشهو بوو...

له قاوشی زیندانێکا

ئێعدامیه تاوانبارهکه

بیری له کازیوه ئهکرد

له ژوورێکی پڕ خهیاڵی شاری خهما

ژنێ بیرهوهرییهکانی

دهنک دهنک

وهک ملوانک,

بۆ گهردهنی کۆرپه هێشتا نههاتووهکهی پێوه ئهکرد!

له گۆڕهپانی سامناکا

له ژووری دادگای شارا

کاربهدهستان بۆ ئێعدامی

خهڵاتیی مهرگیان ئهدووراند.

کاتژمێره فێگرتووهکهی

 کاکهی تاوانباریش بهلهز

شهوی ئهشکان

هاتن, هاتن...

قازی, پۆلیس و میرغهزهب هاتن

وتیان: هانێ! ئهوه پێنووس

وهسیهتنامهکهت بنووسه

وتی: دهبێ سڵاو بنێرم بۆ کوێستان

وتیان: نابێ...

ئهویش له وهسیهتنامهدا

تفهنگهکهیدا به سبه ی!

دارهکهیان له خهو ههڵسان

وهنهوزی گۆڕهپان شکا,

له ژووری چۆڵ

تکێ فرمێسک

به سهر گۆنای ژنی ژانگرتوودا تکا!

ئاڵقهی تهناف زریکاندی

تاوانبار چوو بهرهو ئاسمان

ههورهکانی کوێستان جمان

ژنی ژانگرتوو قیژاندی

کۆرپهی سبهی هاته جیهان.

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد