اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

هۆنراوه : ئاخرین ماڵی ژیانم

ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی به‌ندیخانه‌یه

ئه‌م کهلهبچهمهڵههمی زامی دڵی دێوانه‌یه

زۆر ده‌مێکه چاوه‌ڕوانی زڕزڕه‌ی زنجیر ئه‌که‌م

سه‌یری ئه‌م زنجیره که‌ن وه‌ک زێوه‌ری شاهانه‌یه

  

 

ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی به‌ندیخانه‌یه

ئه‌م کهلهبچهمهڵههمی زامی دڵی دێوانه‌یه

زۆر ده‌مێکه چاوه‌ڕوانی زڕزڕه‌ی زنجیر ئه‌که‌م

سه‌یری ئه‌م زنجیره که‌ن وه‌ک زێوه‌ری شاهانه‌یه

بووکی ئازادیم ئه وێ خوێنم خه ڵاته بۆ ده ست و پێ

هه ڵقه هه ڵقه ی پێوه نم بۆ گوڵگوڵه و له رزانه یه

گه‌رچی دوژمن واده‌زانێ من به دیلی لاوهبم

باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابیخانه‌یه

بیری ئازادیم له زینداندا فراوانتر ده‌بێ

قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و دوژمنه‌ی هیوای به به‌ندیخانه‌یه

گرتن و لێدان و کوشتن عاملی ئازادیه

تۆپ و شه‌ستیر و که‌له‌بچه لام وه‌کوو ئه‌فسانه‌یه

چاوه‌ڕوانی شۆڕشێکم مله‌تێک ئازاد بکا

ملهتم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کرده‌وه‌ی شێرانه‌یه

چه کی شۆڕشگێڕی من نووسین و بیر و باوه ڕه

راپه ڕینه هه ڵمه ته پڕ نه عره ته ی کوردانه یه

گه ر به ئازادی نه ژیم مردن خه ڵاته بۆ له شم

نۆکه ری و سه ردانواندن کاری نامه ردانه یه

قانعم ئه مڕۆ له زینداندا به ئازادی ئه ژیم

سه د هه زار له عنه ت له وه ی نۆکه ری بێگانه یه

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ای‌میل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد