کوردیناسیونی په‌ژاک ڕایگه‌یاند، ڕۆژی 4شه‌مه 6ی ژانوویه کاتژمێر چوواری سه‌ر له به‌یانی، جه‌وانی شۆڕشگێڕی کورد فه‌سیح یاسه‌مه‌نی, به بێ ئاگاداری پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌که‌ی له لایه‌ن کار به ده‌ستانی ڕژیمه‌وه له سێداره‌درا و له‌و باره‌وه وه‌ها ده‌نووسێ: هه‌ڤاڵی تێکوشه‌ر فه‌سێح یاسه‌مه‌نی، هه‌رچه‌نده که ئه‌ندامی فه‌رمی پارته‌که‌مان نه‌بوو، به‌ڵام له تێکوشانی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کورددا ڕوڵێکی کارامه‌ی هه‌بوو. به بۆنه‌ی شه‌هید بوونی ئه‌و هه‌ڤاڵه تێکوشه‌ره، سه‌ره‌خوشیی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی، گه‌لی کورد و سه‌رجه‌م تێکوشه‌رانی ڕێگای دیموکراسی له ئێران ده‌که‌ین. له سێداره‌دانی فه‌سیح یاسه‌مه‌نی له ره‌وشێکی وا و له قۆناغی ئیستادا، بۆ گه‌لی کورد و ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی مانا و گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. له کاتێکدا بانگی ئازادیخوازیی خه‌ڵکی ئێران گه‌یشتووه‌ته گوێی خه‌ڵکی جیهان، ڕژیمی ئێران به نیازه به زۆرتر ئاسایشی کردنی ڕه‌وشه‌که و، به کار هێنانی توند وتیژی، ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لانی ئیران له گه‌روودا بخنکێنێت.
له به‌رده‌وامی لێدوانه‌که‌دا هاتووه: کوردستان وه‌ک هه‌میشه، بۆ‌ته شوێنی تاقیکاری سیاسه‌ته سه‌روتگه‌رانه‌کانی ڕژیمی ئیران، له ڕاستیدا کوردستان مۆدێلی بچووکی کومه‌ڵگه‌ی گه‌وره‌ی ئێرانه و، تاقیگای ڕژیمه بو سیاسه‌ته‌کانی به مه‌به‌ستی ده‌رباز بوون له چه‌قبه‌ستووییه‌ی ئێستا. له سێداره‌دانی فه‌سیح یاسه‌مه‌نی وه‌ک له سێداره‌دانی سه‌رجه‌م ئازادیخوازانه له ئێران. هه‌روه‌ها ڕژیم خوازیاری ئه‌وه‌یه که کومه‌ڵگه‌ی ڕوژهه‌ڵات، به‌ره‌و توند تیژی ببات و ڕه‌وایی ببه‌خشێت به ڕه‌وشی سه‌ربازی و ئاسایشی خۆیدا له‌و هه‌رێمانه و، ئه‌و بیرۆکه‌یه بداته کومه‌ڵگه که، ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له ئێران حکوومه‌تی میلیتاریستی بباته ژێر پرسیاره‌وه، کورده‌کان که نیزام به مه‌ترسیدار ناودێریان ده‌کات و، به جوداخوازی و که‌ره‌سته‌ییبوونی ده‌ستی هێزه ده‌ره‌کیه‌کان، یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێران بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه، بوێه هه‌بوونی حکوومه‌تێکی سه‌ربازی بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی ئیران ڕه‌وا ده‌بیندرێت. ڕژیمی ئێران خوازیاره به ڕه‌وا نیشاندانی ره‌وشی ئاسایشی و، سه‌رکوتی گه‌ی کورد بگاته ئامانجی به‌لارێدابردنی بززوتنه‌وه‌ی دیموکراتیکی جه‌ماوه‌ری له ئێران. ڕژیم هه‌روه‌ها ترسی ئه‌وه‌ی لێ نێشتووه که گه‌لی کورد په‌یوه‌ست ببێت، به بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران و، له هه‌وڵدایه تا به بره‌و دان به توند وتیژی له کوردستان و، ورووژاندنی ڕوانگه‌ی ناسیونالیستی ده‌وڵه‌تگه‌را، ڕێکاره‌کانی هاوده‌نگی گه‌لی کورد و، بززوتنه‌وه‌ی دیموکراتیک له ئێران ئاسته‌نگ بکات.
کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازاد کوردستان په‌ژاک، له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ده‌نووسێ: له سێداره‌دانی هۆڤانه‌ی'فه‌سێح یاسه‌مه‌نی' و سیاسه‌ته توند وتیژیه‌کانی ڕژیم له کاتێکدایه که گه‌لی کورد و ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی پێداگری له تێکوشانی دیموکراتیک ده‌که‌ن.
پارتیمان له ده‌ستپێکی مانگی ئوردیبێهێشتی ساڵی 1388 قوناخی ڕاگرتنی چالاکی ڕاگه‌یاندووه و، سه‌ره‌ڕای گوشاره‌کانی رژیم پێداگری له سه‌ر ئه‌و هه‌وڵێسته کردووه.
ڕژیم له لایه‌ک ڕه‌وشی توندوتیژی په‌ره پێده‌دات و، له لایه‌کی تر له هه‌وڵدایه که گه‌لی کورد و ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی، به‌رپرس له‌و ره‌وشه‌ی ئێستای ئێران نیشان بدات. چه‌ندین جار وه‌ک پارتی ڕامانگه‌یاندووه که، له به‌رانبه‌ر گوشاره‌کاندا ته‌سلیمیهت ناکه‌ینه پیشه و، ماف و ئازادیه‌کانمان به شێوه‌یه‌کی ڕه‌وا ده‌پارێزین. له‌و چووارچێوه‌یه‌دا ڕاده‌گه‌ێنین که له سێداره‌دانی هه‌ڤاڵ فه‌سێح یاسه‌مه‌نی, ووره‌ی ئێمه بۆ به‌رده‌وام کردنی تێکوشانی دیموکراتیک زیاتر ده‌کات و، ناهێڵین ڕژیمی ئێران کوردستان به‌ره‌و توند وتیژی ببات و، خه‌یاڵه نادیموکراتیکه‌کانی به سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتیکی گه‌لانی ئیران‌دا زاڵ بکات.
بابه‌تی مافه‌کانی گه‌لی کورد له سه‌ره‌کیترین بابه‌ته‌کانی دیموکراسیه له ئیران و، تێکوشان بۆ دیموکراسی له کوردستان، ڕووخانی سته‌مکاریی له ئیران‌دا به دوواوه دێت.
بۆ سه‌رکه‌وتن به سه‌ر سته‌مکاریدا، تێکوشان و ئیراده‌ی گه‌لی کورد ڕوڵێکی چاره‌نووس سازی ده‌بێت. کوشتن و هێرشی هۆڤانه‌ی ڕژیم بۆ تێکشاندنی ئه‌و ئیراده‌یه، بێ ئاکام ده‌بێت، ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام کردنی قۆناغی ڕاگرتنی چالاکی له لایه‌ن پارتیمانه‌وه لاواز کردووه و، پێداچوونه‌وه به قوناغی ڕاگرتنی چالاکی خستۆ‌ته‌وه ڕۆژڤی پارتیمانه‌وه. بێ گۆمان گه‌لی کورد خاوه‌نی مێکانیزمی پاراستنی ره‌وایه و، خاوه‌ن ئیراده‌یه و له هه‌ر هه‌لو مه‌رجێکدا ئاماده‌ی به‌رگری له خۆیه‌تی. پارتیمان خوازیاری به‌رده‌وام کردنی رێکاره‌کانی دیموکراتیک و، چاره‌سه‌ری کێشه‌کانه له چووارچێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه‌دا و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ر شێوازیکی تر جگه له‌مه، له ئه‌ستۆی ڕژیمی ئێران‌دا ده‌بێت.
له‌و چووارچێوه‌یدا په‌ژاک داوا له گه‌لی کورد ده‌کات، که به‌رده‌وام بن له تێکوشانی خۆیان و داوا له سه‌رجه‌م هێزه ئازادیخواز و دیتموکراتخوازه‌کانیش، ده‌کات له به‌رانبه‌ر له سیداره‌داندا بی ده‌نگ نه‌بن و، به گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی ڕاشکاوانه، له خه‌بات له دژی پاشڤه‌ڕۆییدا، ئه‌رکی خۆیان به جێ بێنن. تێکۆشه‌رانی ڕێگای دیموکراسی له ئیران پێویسته بزانن که چیتر بێ ده‌نگیان ڕه‌وا نیه. شکاندنی ئه‌و بێ ده‌نگیه و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی سه‌رتاسه‌ری، په‌یامی یه‌کیه‌تی و متمانه و هاوده‌نگیی ده‌داته گه‌لی کورد.
سلام خوبی وبلاگ خیلی قشنگ و جالبی داری خوشحال میشم اگه به سایت من هم سر بزنی در مورد فروش اکانت های رپیدشیر و مگا آپلود هستش منتظرم فعلا بای