بۆ جەماوەری بەرینی کوردستان
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئەزموونێکی گرینگی خەباتی ئازادیخوازیی کوردستانیی ده‌ڕوانه کۆماری کوردستان. به بۆنه‌ی ٢ی رێبه‌ندان، ٦٤ هه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی یه‌که‌م کۆماری کوردستان، پیرۆزبایی له هەموو تێکۆشەرێکی کوردستانیی ده‌که‌ین کە لە چوارچێوەی ده‌روه‌ستی خۆیدا لەم ئەزموونە گەورەیە تێ دەگات. ئێمە ئه‌م ڕۆژه به جێژن و به سه‌رکه‌وتنێکی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نێین و له دانیشتوانی کوردستانی پیرۆز ده‌که‌ین. ئێمه له روانگه‌یه‌کی فراوانی کوردستانییه‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌م ئه‌زموونه‌و هیچکات له چوارچێوه‌ی ته‌سکی حزبی‌و پارچییه‌وه سه‌یری ناکه‌ین. ئه‌گه‌رچی کۆماری کوردستان هه‌ر به‌ساوایی مایه‌وه نه‌یتواتی له ١١مانگ زیاتر درێژه به ته‌مه‌نی خۆی بدات، به‌ڵام توانی حه‌ز و خۆشه‌ویستی و ئیراده‌ی کورد بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی به ته‌واوی جیهان ڕا بگه‌یه‌نێت.سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو ئه‌و که‌موکورتی و له‌مپه‌رانه‌ی له‌به‌رده‌م سه‌رکه‌وتنی کۆماری کوردستاندا بوون‌و هه‌موو ئه‌و فاکته‌ره ناوخۆییانه‌ی ده‌وریان له لاوازی و که‌م ته‌مه‌نی کۆمار‌دا بووه، به‌ڵام فاکته‌ری سه‌ره‌کی له‌پشت تێکچوونی ئه‌م ئه‌زموونه به نرخه‌ی گه‌لی کورده‌وه، گه‌له‌کۆمه‌ی ده‌و‌ڵه‌تانی داگیرکه‌ر بوو که له‌هه‌موو لایه‌که‌وه زه‌ختیان خستبووه سه‌ر کوردستان و کۆماری کوردستان نەک هەر درێژەی نەکێشا، بەڵکو بە کارەساتێکی گەورە کۆتایی پێ هات.
نه‌ورۆزی ساڵی ١٩٤٧ی زایینی نه‌ورۆزی خه‌م و په‌ژاره بوو بۆ کورد و له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا و هاورێیانی له رێکه‌وتی ٣١/٣/١٩٤٧ دا هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ده‌سپێکی قۆناغێکی‌تر له بنده‌ستی نه‌ته‌وه‌یی، بنده‌ستیه‌ک که تائێستاش درێژه‌ی هه‌یه.قازی محمه‌د و سه‌یف و سه‌دری قازی یه‌کێک له هه‌زاران رۆڵه‌ی گیان‌فیدای گه‌له‌که‌مان بوون که به درێژایی مێژوو له پێناو ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا له هیچ هه‌وڵ و تێکۆشانێک درێغیان نه‌کردووه و ئێستایش به هه‌زاران رۆڵه‌ی قاره‌مانی گه‌له‌که‌مان له پێناو به سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی هه‌مان ئامانجدا تێده‌کۆشن و گیانیان فیدا ده‌که‌ن.سه‌رده‌می شکستی کۆمار به تایبه‌تی سه‌رده‌مێک بوو که ده‌ستی دژمن گه‌یشتبووه بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دیکه‌ی کورد، که که‌سایه‌تی وه‌کوو شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری، شێخ سه‌عیدی پیران، عه‌بدولسه‌لامی بارزانی، سمکۆ شکاک، شێخ مه‌حموودی حه‌فید ڕابه‌رایتیان دەکرد.راسته دواجار بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌سه‌رده‌می کۆمار‌دا نه‌یتوانی له سنووره ناوچه‌ییه‌کان تێپه‌ڕێت و کیانێکی سه‌ربه‌خۆی سیاسی بۆ خۆی ده‌ستبه‌ر بکات، به‌ڵام ئه‌زموونێکی به نرخ و گه‌وره که بریتی بوو له راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێکی دیمۆکراتیک، بۆ گه‌له‌که‌ی به‌جێهێشت.ئێمه به ده‌رس وه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌کانی کوماری کوردستان و به خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه ره‌واکانی گه‌له‌که‌مان درێژه به خه‌بات ده‌ده‌ین.
پیرۆز بێت یادی کۆماری کوردستان و هه‌وڵی وه‌دیهێنانی کۆمارێکی قایم‌تر و دیموکراتیک بۆ کوردستان!
به‌رز و به‌ڕێز بێت یادی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له پرۆسه‌ی ئازادیخوازیی گه‌لی کورددا به‌شدار بوون و بەشدار دەبن!
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران_ ره‌وتی یه‌کگرتنه‌وه
پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات)
٢ی رێبه‌ندان ١٣٨٨ی هه‌تاوی